لە دوای دوو مانگ ئێران یاسای قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

لە کاتێکدا کە نزیک بە دوو مانگە ، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە خەڵکی ئێران هەڵچنیوە و نزیک بە چل رۆژە حکومەت ئاشکرای کردووە ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناچاری یاسای قەدەغەی هاتووچۆی ناوشارەکانیان ڕاگەیاند .
ئەوە لە کاتێکدایە تائێستا سەروی ٢ هەزار و ٤٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی ئێرانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .
بڕیارەکەش لە ژێر ناوی ( ڕەچاو کردنی مابەینی یەکتر ) بە یاسایی کراوە ، واتە بەو مەرجەی هاووڵاتیان لێک نزیک نەبنەوە دەتوانن هاتووچۆ بکەن .
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەو بڕیارەی کاربەدەستانی ئێران هاوشێوەی بڕیارە سیاسەییەکان دووجەمسەرەیە و کەس لەی تێناگات .