ململانێکانی نێوان مالیکی و سەدر توندتر دەبن

خواكوڕك
 
كەناڵی ئەلعەرەبیە، لە راپۆرتێكدا ئاماژە بە ناكۆكیەكانی نێوان سەدر و مالیكی دەكات و لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە ململانێكی توند لە نێو ماڵی شیعی بەگشتی و ڕەوتی سەدرو و حزبی دەعوەی نوری مالیکی بە تایبەت بەردەوامە، ئەم ململانێیانەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توند دەبنەوە،
 
كەناڵی عەرەبیە لە زاری چەند سەرچاوەیەك ئاشكرا كردووە، مالیکی بۆ لیپرسینەوەو لادانی و سنوردار كردنی سەدرەكان، دوو پارێزگاری شارەکانی میسان و بەغداد کەسەر بە ڕەوتی سەدرن ئاماژەی ڕونی هەوڵەکانی مالیکی بن بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەدر، لە لایەکی تریشەوە سەدر وەک وەڵامێکی توند بۆ ئەو هەوڵەی مالیکی بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شارەکانی باشوری عێراق دژی سەردانی مالیکی وەڵامی توندی مالیکی دایەوە،سەدر بەوەشەوە نەوەستاوەو بە پشتیوانی کردن لە عەبادی دەیەوێت هەیمەنەی مالیکی لە حزبی دەعوە لاواز بکات و ئەوەش وا دەخوێنرێتەوە کە سەدر کار لەسەر هێنانە دەرەوەی عەبادی دەکات لە حزبی دەعوە.
 
شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە کە ئەو ململانێیانەی نێوان مالیکی و سەدر ململانێی پێش وەختەی هەڵبژاردنە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگی ماڵی شیعی،بەڵام ئەوەی ئایندە دەبێت وەڵامی بداتەوە ئەوەیە ئایا سەدرو و مالیکی کامیان دەتوانن لەم ململانێیە سەرکەوتو بن و زۆرترین دەنگی ماڵی شیعی لە خۆیان کۆبکەنەوە؟.
Back to top button