بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم

 

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەورووپا بڵاو بووەوە، ژمارەیەک هاونیشتمانی لە وڵاتانی ئەورووپا گەڕاونەتە هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ ئەنجام نەداوا و وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات هەموو ئەوانەی لە۳/۱ گەڕاونەتەوە لە وڵاتانی ئەورووپا پەیوەندی بەتیمە پزیشکیەکانەوە بکەن

 

بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی

بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە 3/1 ەوە گەڕاینەوە تاوەکو 3/14 … بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا …. دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
هاوکاریتان خزمەتی مرۆڤایەتی و تەندروستی خۆت و هاوڵاتیانە.

وەزارەتی تەندروستی
27 ئازار 2020

Back to top button