١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر و سلێمانی چاکبوونەوە
دوای ئەوەی ٣٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاک بوونەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی نۆ تووشبووی دیکەی راگەیاند،
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند کە ، ٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەڕاونەتەوە نێو ژیانی ئاسایی.
لە لایەکی تر بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند کە ٣تووش بوو لە هەولێر چاکبوونەتەوە بەمەش ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە ٥١ کەسە کە لە هەرێمی کوردستان لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.