‌خواردنی رێواس ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە چارەسەر دەکات

رێواس گیایەکە لە بەهاردا دەڕوێت و لە خانەوادەی Polygonaceae، لە پێش لەدایک بوونی مەسیح لە ولاتی چین وەک دەرمان بەکار هاتووە.

پسپۆڕان دەڵێن “خواردنی گیای رێواس بۆ لەش سوودی زۆری هەیە وەک بۆ بەهێزکردنی گەدە و جگەر، خواردنی 100 گرام ئاوی رێواس، تا دادەبەزێنێت و ئاره‌زووی خواردن دەکاتەوە”.

رێواس سروشتێکی ساردی هەیە و دەولەمەندە بە ڤیتامین و ماددە کانزاکان.

رێواس دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵیەکان و ڤیتامین C، شەکر، کاربۆهیدرات، کالسیۆم، ڤیتامینەکانی A و B، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم.

لە تایبەتمەندییە دەرمانیەکانی رێواس: کرم دەکوژێت، رێژەی ئەنسۆلێن لە لەشدا بەرزدەکاتەوە و شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

بێهێزی کەم دەکاتەوە و شادیهێنەرە و خوێن پاک دەکاتەوە.

Back to top button