به‌هۆی ئامۆژگاریه‌كانی روسیا، په‌یه‌ده‌ دۆزی كورد له‌ سوریا شكست پێدێنێت

خواكوڕك

پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای رژێمی سوریا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شكستی ئۆپۆزسیۆنی سوری و بێ هێزی پێگه‌ی كورد له‌ سه‌رده‌ستی په‌یه‌ده‌ له‌سوریا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیاش كوردی بردۆته‌ لێواری شكستێكی گه‌وره‌.

كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و روسیا و ئێران له‌سه‌ر ره‌وشی ناوه‌خۆی سوریا و واژۆكردنی رێكه‌وتنی مۆسكۆ، هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ په‌یه‌ده‌ نه‌هێشته‌وه‌ جگه‌له‌ جێبه‌جێكردنی ئامۆژگاریه‌كانی روسیا و سوریا، له‌ ئێستاشدا په‌یه‌ده‌ خه‌ونی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی كانتۆنی عه‌فرینی به‌ كانتۆنی كۆبانی له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ 28/12/2016 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌رسێ كانتۆنه‌كانی په‌یه‌ده‌، له‌ رۆمێڵان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و له‌سه‌ر داواكاری روسیا ناوی كوردستانی رۆژئاوایان له‌ سیسته‌می فیدراڵیه‌تی رۆژئاڤا گۆڕی بۆ باكوری سوریا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا پرۆژه‌ی له‌باربردنی دۆزی كورده‌ له‌و وڵاته‌.

دواین ئامۆژگاری روسیا بۆ په‌یه‌ده‌ ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی هاپه‌یمانیه‌تی رژێمی سوریا به‌شداری سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی حكومه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ و به‌رنامه‌ی ئه‌سه‌د بكات و له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌بێت شاره‌كان چۆڵ بكات یان چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به‌رژێمی سوریا بكه‌ن.

Back to top button