بۆ یه‌كه‌مجار کەلەکەی زیدان لە ئیتاڵیا بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت

مارکۆ ماتێرازی هێشتا دەیەوێت سوودی زیاتر لەو کەلەیە وەربگرێت کە زیدان لێی دا، ئەمجارەیان دەیەوێت بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەکاری بهێنێت.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، مارکۆ ماتێرازی بەرگریکاری پێشووی ئیتاڵیا بڕیاریداوە ئەو درێسە بفرۆشێت کە لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006 دەیپۆشی و زیدان لە یارییەکە کەلەیەکی لێدا و بووە هۆی ئەوەی بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە.

ماتێرازی دەیەوێت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا درێسەکە بفرۆشێت و پارەکەش لەپێناوی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا ببەخشێت، کە تاکو ئێستا لە ئیتاڵیا زیاتر لە هەشت هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button