ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە
لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تــا ٢٠٢٠/٤/١١درێژ کردەوە
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی وڵات، بە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە، تەنیا ئەو فڕۆکانە هاتووچۆ دەکەن کە کاڵا و کەلوپەل ده‌گوازنه‌وه.