پەرلەمانی كوردستان داوای سزادانی چەكدارەكانی پێنجوێن دەكات

لیژنەی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا داوای سزادانی چەكدارەكانی پێنجوێن دەكات كە هێرشیان كردبووە سەر ڕۆژنامەنووسێك.
لە ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی ڕۆشنبیری و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووە، سەركۆنەی ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو دەكەین كە بەرانبەر بەو ڕۆژنامەنووسە ئەنجام دراوە. هەر سووكایەتی و هەڕەشەیەك بۆ سەر گیانی رۆژنامەنووسان و خێزانەكانیان، سووكایەتی و هەڕەشەیە بۆ ئازادیی رۆژنامەنووسیی.

لە پێنجوێن چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێك و سووكایەتییان بە هاوژینەكەی كردووە

ڕوون كراوەتەوە، سەركۆنەی ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو دەكەین كە بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دراون، لە پێنجوێن چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێك و سووكایەتییان بە هاوژینەكەی كردووە.
باس لەوەش كراوە، هەر سووكایەتی و هەڕەشەیەك بۆ سەر گیانی رۆژنامەنووسان و خێزانەكانیان، سووكایەتی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە رۆژنامەنووسییەی لە كوردستاندا گرەنتی كراوە، دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنووسان لە دادگا و بەپێی “یاسای رۆژنامەگەریی لە كوردستان” یەكلا بكرێنەوە، ئەو چەكدارانەیشی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسەكە لە پێنجوێن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەرێی دەزگا پێوەندیدارەكانیانەوە، سەرجەمیان بگرێت و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕۆژی 14ـی ئادار چەند چەكدارێك هێرش دەكەنە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسێك لە شارۆكەی پێنجوێن و جگە لە ئەشكەنجەی جەستەیی، جل لەبەر ژنەكەی دادەكەنن و وێنەی ژنەكەشی دەگرن.
Back to top button