گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه‌ ریز لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كات

خواكوڕك

ركه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌ئێستادا به‌هۆی ناكۆكی نێوان هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و جێگرانی سكرتێری مام جه‌لال له‌لایه‌ك و هیرۆ و نه‌وشێروان مسته‌فا له‌لایه‌كیتر، هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتایی هاتنی له‌سه‌ره‌ و هه‌ردوو حزب ده‌یانه‌وێ قسه‌ی كۆتایی خۆیانی له‌وباره‌وه‌ بكه‌ن.

ماوه‌یه‌كه‌ میدیاكانی نزیك له‌یه‌كێتی باس له‌ پێشنیاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب له‌لایه‌ن هێرۆ برایمه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئاشكرایده‌كه‌ن، كه‌ هیرۆ بژارده‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ یان كۆتایی هاتن به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م نه‌وشێروان مسته‌فا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ له‌نێوان هێرۆ و نه‌وشێروان رویداوه‌، و دواجاریش نه‌وشێروان به‌ هێرۆبرایمی راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌وا كۆتایی به‌رێكه‌وتنی نێوانیان دێت.

خواكوڕك زانیویه‌تی له‌ ئێستادا نه‌وشێروان به‌گرنگیه‌وه‌ چاودێری كۆبوونه‌وه‌ و دوا پێشهاته‌كانی نێوان هه‌رسێ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كه‌ ده‌كات، ره‌نگه‌ له‌داهاتوودا و له‌ئه‌گه‌ری لێكنزیك بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتوو، گۆڕانیش بیه‌وێت به‌رێكه‌وتنێكی جیاواز لێیان نزیك ببێته‌وه‌.

یەكێتی و گۆڕان لە 17/5/2016 رێككەوتنی سیاسیان له‌ نێوانیان واژووكردووە، بەشێوەیەك هەردوو حیزب لەپرسە سیاسی‌و ئابوورییەكان هەماهەنگی یەكتری بكەن، بەڵام رێككەوتنەكە تائێستا بەتەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

Back to top button