بەڕێوەبەری گشتی گومرگ: هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا كۆگاكانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان پێداویستیی تێدا نه‌بووه
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوری زۆربەی وڵاتانی جیهانی بەڕووی یەکتریدا داخست، هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆنا رێککارەکانی لە دەروازە سنوریەکان گرتۆتەبەر. بازرگانی سنوردار کردووە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگیش رایدەگەیەنێت کە”هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا كۆگاكانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان پێداویستی تێدا نه‌بووه”.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان رایلەیاندووە “له ئێستادا قورسایی گه‌وره له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانیی خۆراك و پێدوایستییه‌كانی ئێستای هاووڵاتیانه و هاورده‌كردنی هه‌ندێك شتومه‌كی دیكه راگیراوه یاخود سنورداركراوه، ئه‌وانه‌ی زیاتر جه‌ختمان لێكردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت هاورده‌بكرێت (وشكه، ته‌ڕه، پاكه‌مه‌نییه‌كان، پێداویستیی پزیشكی و سوته‌مه‌نی)یه، كه داوامانكردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگری لێنه‌كرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی”من گه‌شبینم به‌وه‌ی توانیومانه جوڵه‌ی بازرگانی له‌سه‌ر سنوره‌كان به خۆپارێزییه‌وه به‌رده‌وامی پێبده‌ین”.
هەروەها لە بارەی نەبوونی خۆراک گوتیشی “هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا كۆگاكانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان پێداویستیی تێدا نه‌بووه، بۆیه به‌دوری ده‌زانم له داهاتوودا قه‌یرانی خۆراك له هه‌رێم دروستببێت”.