نیویۆرک تایمز: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە نیویۆرک تۆمارکراوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/20200328_140433.jpg)
دوای ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبوەوە ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕێژەی تووشبوون نە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاندووە کە ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا شۆكهێنه‌رن، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه له رێژه‌ی توشبوندا له‌پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه، ته‌نها له 24 كاتژمێردا له نیویۆرك 7 هه‌زار توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆماركراون.
نیویۆرک تایمز راشیگەیاندوە، له ئه‌مریكا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له 105 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتاندا دێت، زیاتر له هه‌زار و 700 كه‌سیش گیانیاتن له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی چاكبونه‌وه‌ش 2 هه‌زار و 500 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌وه‌ی له چه‌ند كاتژمێری رابردوو جێی سه‌رنج بوو، تۆماركردنی 7 هه‌زار توشبوی كۆرۆنا بوو له ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا ته‌نها له شه‌و و رۆژێكدا، كه ئه‌وه زۆرترین رێژه‌یه له شار یان ویلایه‌تێك له ته‌واوی جیهاندا له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تۆماركرابێت، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له‌و ویلایه‌ته گه‌یشتنه 44 هه‌زار كه‌س.