دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی چاكبوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دوێنێ چاكبوونه‌وه‌ی 9 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندورستی سلێمانی چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووش بووی دیكه‌ی راگه‌یاند

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوو حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەوە و دەگەرێنەوە ماڵەوە.

راشیگەیاند، کۆی گشتی چاکبووەکان لە شاری سلێمانی گەیشتە 50 کەس.

Back to top button