سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا: هۆشداری رووخانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌ورووپا به‌ تایبه‌ت له‌ ئیتالیا ته‌شه‌نه‌ی كرد، تا ئێستا زۆرترین تووش بوو گیان له‌ ده‌ستدان له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌رورووپا له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له‌ هۆشداری ده‌داته‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و داوا ده‌كات كه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ نه‌كه‌ن چونكه‌ ده‌رووخێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا جۆسێپی کۆنتی له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی “ئێل سۆل 24″ی ئیتالی هۆشداریدا لە ڕووخانی یەکێتیی ئەورووپا وەک کیانێکی یەکگرتوو، داواشیکرد لە میانی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە کیشوەری ئەورووپادا هەڵەی کوشندە نەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  “ئێستا هەموومان لە قەیرانێکدا دەژین کە دەرەنجامەکەی بوونە قوربانیی چەندان هاووڵاتیمانی لێکەوتووەوە، هەروەها بووەتە هۆی سستییەکی قورسی ئابووریشمان

کۆنتی وتیشی، “من نوێنەرایەتیی وڵاتێک دەکەم کە ئێش و ئازاری زۆرە و ناکرێت ڕێگە بە خۆم بدەم کاتکاتێنە بکەم بە گیانی هاووڵاتییەکانمەوە. دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لەوەی بژاردەی تراجیدی لە ئەورووپا هەڵبژێرین. ئەگەر ئەورووپا نەیسەلمێنێت کە لە ئاستی ئەم ئاڵنگارییە چاوەڕواننەکراوەدایە، ئەوا تەواوی بلۆکی ئەورووپا لە چاوی هاووڵاتییەکانمانەوە دەڕووخێت و نامێنێت”.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، لویجی دی مایۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەهۆی پەتای COVID-19ـەوە لە باری لەناکاوی تەندروستی-ئابووریدا دەژی و “چاوەڕوانی دڵسۆزیی هاوبەشە ئەورووپییەکانیەتی”.

Back to top button