بهفهرمی تووش بوونی بهرپرسێكی عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیێندرا
دواى ئهوهی حكومهتی عێراق تووش بوونی زیاتر له 506 كهسی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاند، ئهمڕۆ تووش بوونی بهرپرسێكی عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاندراوه، بهڵام هیچ زانیاریهك له بارهی رهوشی تهندورستی نهخراوهته روو.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە پشکنینەکەیدا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە وەلید حلو، بریکاری باڵای وەزیر توشی ڤایرۆسەکە بووە و لەئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا چارەسەر وەردەگرێت.
ههروهها له وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتووه، “بریکارەکە لە پێش و دوای توشبوونیشی بە کۆرۆنا لەسەر کار نەبووە و بەهۆی نەخۆشییەوە لە مۆڵەتێکی 15 ڕۆژیدا بووە، دڵنیایی دەدەین کە وەزیری بازرگانی و بەرپرسانی وەزارەتەکەشی نەبینیوە.”
دەشڵێت، “داوای چاکبوونەوە بۆ بەڕێز بریکار و سەرجەم توشبووانیش ئەو نەخۆشییە دەکەین و هیوادارین هەرچی زووە بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ و سەر کارەکانیان.”
بەپێی دواین ئاماری کۆرۆنا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە ڕاگەیەنراوە، تائێستا 506 توشبوو، 42 مردن و 132 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە.