له ناحیهیی خهلیفان: راوێژكارێكی سهرۆك كۆماری عێراق بریندار بوو كهسێكش كوژرا

لە گوندی كهلهكینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان دوای ئهوهی دهبێته شهڕی نێوان دوو برا کە پاسەوانی راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراقن، یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت و برایهكهی تر بریندار دهبێت و راوێژکارەکەی سەرۆککۆماریش بریندار دەبێت.
لهو بارهیهوه کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی خەلیفان راگەیاند “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو برا دروستبوو، یەکێکیان براکەی خۆی بە دەمانچە کوشتووە و لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان سەروەت حوسێن ئاغا، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراقە و هەردوو براکەش پاسەوانی ئەو راوێژکارەی سەرۆککۆماری عێراقن”.
کاروان کەریمخان ئاماژەی بەوەش کرد “هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و هەردوو بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون”.