ئه‌مریكا: 20 كۆمپانیای كه‌سایه‌تی عێراق سزا ده‌دات به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی سوپای پاسداران

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ هه‌موو ئه‌و گرووپ و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایانه‌ سزا ده‌دات كه‌ هاوكاری فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای پاسداران ده‌ده‌ن بۆیه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ 20 كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی عێراق سزا بدات به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

مۆرگان ئۆرتاگوس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا،  ڕایگەیاند “ناوی 20 كەسایەتی و قەوارە كە سەروەریی عێراقییان پێشێلكردووە و پارەی عێراقییان گواستووەتەوە بۆ فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، خرانە نێو لیستی سزاكانەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا،پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ : “ئەو كەسانە یارمەتیی دابینكردنی داراییان بۆ سوپای پاسداران داوە كە دەدرایە ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن وەك حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەویش بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاكی بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ سەربەخۆیی وزە”.
هه‌روه‌ها راشگراشی كردوه‌ كه‌ “ئەو قەوارە و كەسایەتییانە كە ناویان خراوەتە نێو لیستی سزاكانەوە لە بەرژەوەندیی سوپای پاسدارانی ئێران كاریان كردووە بۆ ئەوەی عێراق تەنها پشت بە هاوردەكردنی كارەبای ئێران ببەستێت”.
Back to top button