پێنتاگۆن ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ تێکشکاندنی گرووپێکی چەکداریی عێراق نزیک لە ئێران ده‌كات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ به‌شێك له‌ نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كانی له‌ بالیۆزخانه‌ی به‌غدا و كوسنلخانه‌ی هه‌ولێر ده‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌مریكا پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازیه‌كانی نزیك له‌ ئێران له‌ ناو خاكی عێراق ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق زیاد ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) داوای لە فەرماندە سەربازییەکانی کردووە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ تێکشکاندنی گرووپێکی چەکداریی عێراق نزیک لە ئێران بکەن و ستراتیژیەتێک بۆ وەستاندنی کار و ئۆپەراسیۆنەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە عێراق دابڕێژن و ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرێت ئێرانییەکانیش بکرێنە ئامانج، ئەگەر لەگەڵ ئەندامانی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵا بینران.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ژەنەڕاڵ رۆبەرت وایت فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری داوە لە ئەنجامدانی ئەو کردە سەربازییە و رایگەیاندووە، هەنگاوێکی لەو جۆرە دەکرێت خوێناوی بێت، کاردانەوەی بەدواوە بێت و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕیش لەگەڵ ئێران زیادبکات.
هه‌روه‌ها ژەنەڕاڵ رۆبەرت وایت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەو جۆرە ئەوە دەخوازێت هەزاران سەربازی دیکەی ئەمریکی بنێردرێنە عێراق. ئامانج لە بەکارهێنانی کەرەستە سەربازییەکانیش لە راهێنان بە هێزە عێراقییەکان بۆ بابەتێکی دیکە گۆڕانی بەسەردا دێت. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەیان بە چەند ئەنجامێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە کردووە. بۆ نموونە، بەرپرسانی عێراق دەکەونە بارودۆخێکەوە کە دەبێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا یەکێکیان هەڵبژێرن.
Back to top button