نەخشەی کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق .. شوێنـە نوێیـەکانیان ،،هۆکاری ترسی بەغـدا چیـە لە بنکەی بەلەدی ئـاسمانی ؟

 

سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمڕۆ شەممە نەخشەی کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و شوێنە نوێیەکانیان ئاشکرا کرد و گوتی ئەو بنکانەی کە بڕیارە لێ بکشێنەوە ئەوانەن : بنکەی تـاجی لە باکووری بەغدا و بنکەی بەسمایە لە باشووری بەغدا و بنکەی کۆشکەکانی سەرۆکایەتی لـە موسڵ و تەنها بنکەی ئاسمانی بەلەد دەمینێت کە هێزێکی ئەندازیاری و هونەری ئەمریکی لێـیە بە پێی گرێبەستێك بـۆ سێرفزی فڕۆکە جەنگیەکانی F 16 ی عێراقی

هەروەها سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە کە هەموو ئەو هێزانەی کشاونەتەوە و ئەوانەی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دەکشێنەوە ڕوو دەکەنـە بنکەی ئاسمانی هەریـر لە ڕۆژهەڵاتی هەولێـر و بنکەی عەیـن ئەسەد لە ڕۆژئاوای رومادی ، و ئەم دوو بنکەیـە لە نەخشەی کشانەوەکان دا نیـە بەڵکـو بە پێچەوانەوە کارکردن و پێشخستنی تیـادا بـەردەوامە لە لایەن هـێزەکانی ئـەمریکا ،

س : موازین نیوز

Back to top button