كچه‌ كوردێك دیزاینه‌ری كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی جل و به‌رگه‌

خواكوڕك

ئۆڵجەی گوڵشەن ئەو كچە داھێنەرە كوردەیە كە خاوەنی یەكێك لە ماركە ھەرە بەناوبانگەكانی بازاری پۆشاك و دیزایین و جیھانی مودایە، گوڵشەن لە دایكبووی 20/07/1980 ھۆلەندایە كە لە باوەش دایك و باوكیكی كوردی باكوری كوردستان پەروەردە بووە.

گوڵشه‌ن، ژیانی منداڵێتی و گەنجیتی زۆر سەخت بووە باوكی نەخۆشی شیزۆفینیا و تووشبوون بە ئەلكحول ھەبووە، بەو ھۆیەشەوە كۆچی دوایی كردوە و دایكیشی ئەركی پەروەردەكردن و بەخێوكردنی خوشك و براكانی دەگرێتە ئەستۆ .

ژیانی منداڵی گوڵشەن پربووە لە نەھامەتی و سەختی ژیان بەڵام ئەو بارودۆخەی ژیانی ڕێگر نەبووە لەوەی كە خوێندن تەواو بكات و خەونەكانی نەھێنیتەدی، گولشەن ئەمڕۆ دیزانەرێكی بەتوانا و ئافەرتێكی بەھێزی ئەوروپا و جیھانە و مەزەندە دەكرێت خاوەنی دەیەھا ملیۆن دولار بێت.

ئۆلجەی گولشەن ئەمڕۆ خاوەن و دێزاینەری تەواوی بەرھەمەكانی ماركەی (سوپەر تراش -SuperTrash)ـە ، بە داھینانە ناوازەكانی دونیای سەرسام كردوە، پۆشاكەكانی لە ئەمەریكا و لە ھۆلەنداش بۆ پڕۆژەی (Next top model) بەكار دێت كە پرۆگرامێكی ئەنترناشونالە بۆ پێشبڕكیی مۆدا و دیزاین.

ماركەی (سوپەر تراش -SuperTrash) ئەمڕۆ لە تەواوی بازارەكانی ئەمریكا و ئەوروپا بەرھەمەكانی لە زیادبووندایە و ئاستی فرۆشتن و بەكاربەرانی بەرھەمەناوازەكانی ھەموو سنوورێكی تێپەراندووە گەیشتووەتە ئاستی ماركە بەھێزەكانی جیھانی مۆدای جل وبەرگی ئافرەتان .

 

سەرچاوە/ Olcay Gulsen Supertrash-Olcay Gulsen

Back to top button