ئەمریكا:كۆرۆنا ڕێگر نابێت لە كردە سەربازیەكانمان

فەرماندەی كردە سەربازیەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند كە سوپای وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە كردە سەربازیەكانی لە دەرەوە و گوێ بە كۆرۆنا نادەن

جۆن ھایتن دەڵێت ئێمە بەردەوام دەبین لە كردە سەربازیەكانمان لە تەواوی جیھان و ھیچ چالاكیەك ڕاناگرین بە ھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چونكە ئەوە بەرژەوەندی ئەمریكا دەخاتە مەترسیەوە

جۆن ئاماژەی دا بەوەی كە سوپای ئەمریكا لە دەرەوە خۆپارێزی دەكات لە كۆرۆنا و تیمی پزیشكی سەربازی پێویست ھەن كە ئاگاداری دۆخی تەندروستی سەربازانی ئەمریكا بن لە دەرەوە

Back to top button