كۆرۆنا و لێدوانە دژەكانی بەرپرسانی توركیا
دوای سێ ھەفتە لە سەرھەڵدانی كۆرۆنا لە جیھان بەڵام بەرپرسانی توركیا ڕایان گەیاند سیستەمی تەندروستی ئەو وڵاتە بەھێزترە لە كۆرۆنا.
بەڵام دوای سێ ھەفتە كۆرۆنا لەو وڵاتە سەری ھەڵداو دیسان بەرپرسانی توركیا وتیان كەسی توش بوو لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوەو ڤایرۆسەكە لە توركیا بونی نیە،بەڵام ئێستا كە ڤایرۆسەكە بڵاو بۆتەوە بەرپرسانی توركیا داوای خۆپارێزی و مانەوە لە ماڵەوە لە ھاوڵاتیان دەكەن.
ئێستا لە توركیا ٩٢ ھاوڵاتی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو ٥٧٠٠ كەسی دیكە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن ئەوە دەسەلمێنن كە لێدوانەكانی سەرەتای وەزیری تەندروستی فەخرەدین قۆجە لە جێی خۆی نەبوون و دوور نیە توركیا بەدەردی ئیتاڵیا نەچێت لە ئایندە