مەسرور بارزانی : داوا دەکات قوتابیان و هەموو ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن بگەڕێندرێنەوە کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕادەسپێرێت هوڵەکانیان چڕ کەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو خوێندکار و هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن ، ئەوەش لە پێناو تەندروستی و دوور بونیانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لەمباریەوە ، ئانۆ جهوههر وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە لێداونێکدا ئاشکرای دەکات ، وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن و فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەو نوێنەرایەتیەکانی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، بە پێی فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بە هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ، هەموو خوێندکاران و هاووڵاتیانی هەرێم ، کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان .
هاوکاتیش داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لە دەرەوەی هەرێمن لە ئێستادا و دەڵێت ، لە سەریان پێویستە ناوی خۆیان باڵیۆزخانەو کۆنسولگەری عێراقی ئەو وڵاتانە تۆمار بکەن تا بتوانین کار بۆ گەڕانەوەیان بکەیین .
لە کۆتاییدا ئەو هاووڵاتیانە ئاگاداردەکرێنەوە ، تا گرتنە بەری رێکاری گونجاو لە ماڵەکانیان بمێننەوە ، چونکە لە ئێستادا فڕۆکە خانەو شوێنە گشتییەکان ، سەرەکیترین شوێنی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان .