گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
لە ڕاگەیاندراوێکدا ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە پێی بڕیاری حکومەت ماوەی پشووی دەوامی فەرمی لە ناوەند و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان تا ١٦ مانگی داهاتوو درێژ کراوەتەوە .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٨