كۆرۆنا ئەسەد و  محەممەد  بن زایدی ئاشت كردەوە

 

لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریا،ھیچ پەیوەندیەك لە نێوان سوریاو ئیمارات نەما چونكە ئیمارات خوازیاری ڕوخاندنی ڕژێمی سوریا بوو.

 

بەڵام گەر كۆرۆنا بۆ وڵاتانی جیھانی نەگبەتی بوبێت ئەوا بۆ سوریا ئاشتبونەوە بوو لەگەڵ ئیمارات.

 

لەو بارەوە پێگەی فەڕمی سەرۆكایەتی سوریا لە تویتێكدا نوسیویەتی كە ھەریەك لە بەشار ئەسەد و محەممەد بن  زاید جێنشینی ئیمارات بەتەلەفۆن قسەیان کردووەو  بن زاید ئامادەیی دەربڕیوە  بۆ ھاوكاری كردنی گەلی سوریا لە هەمبەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

لە ساڵی ٢٠١١ وە  ئەوە یەكەم پەیوەندی نێوان سوریا و ئیماراتە

Back to top button