ڕاگەیاندی پاریزگای هەولێر، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئیدارەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بە گشتی بانکە ئەهلی و نووسینگەکانی ئاڵ و گۆڕی دراو ئاگادار دەکاتەوەو دەنووسێت بە لەبەر چاو گرتنی چەند مەرجێک ، دەتوانن لە چەند رۆژی دیاریکراودا کار و چالاکیەکانی رۆژانەی خۆیان دەست پێبکەنەوە
دهقی راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێر:
پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکاتەوە، لە ڕۆژی دووشەممە 30/3/2020 ڕێگە پێدراون کراوە بن بەمشێوەیەی خوارەوە:-
1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، تەنها لە ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 1:00ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێك لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ راییکردنی کارەکانیان، ههروهها بۆیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتوچۆکردنیان بەکاربهێنن.
2- نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ئەوانەی لە دەرەوەی شەقامی (60)مەترین، تەنها لە رۆژانی دووشەممە و چوار شەممە، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 3:00ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن، هەروەها نووسینگەکانی دیكهی بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەڵڵا، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی دیكهی دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێك بۆ خۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان لەو دوو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆیان بکەنەوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
28/3/2020