قەدەغەی هاتووچۆ گۆڕانی بەسەر دێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، وابریارە سبەی هەندێك گۆرانكاری لە قەدەغەی هاتووچۆ بكرێت و دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوەی قۆناغ بە قۆناغ بێت”.
ئەمرۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، بە قۆناغێكی باش دانا لەرووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، بەگوێرەی قۆناغی ئێستا و ئەگەری هەیە شار بەشار كاری لەسەر بكرێت، قۆناغ بە قۆناغ بریار لە قەدەغەی هاتووچۆ بدرێت”.