ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچییەکان بە مەرج دەتوانن دەست بە کاری رۆژانەی خۆیان بکەنەوە

 

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، وا بڕیارە لە نوێترین بڕیاردا کە لەرۆژی یەکشەممە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بەشێک لە کاسبکاران دەتوانن دەست بە دەوامی رۆژانەی خۆیان بکەنەوە .

 

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات  ڕونگۆڕ و پەنچەرچییەکانی دەرەوەی بازنەی شەقامی 60 مەتری لەناو شاری هەولێر و ئەوانەشی لە قەزا و ناحییەکانن و خاوەنی مۆڵەتی فەرمین دەتوانن دەوامی خۆیان لە ژێر رێنامییەکان دەست پێبکەنەوە .

 

ڕێنماییەکانی  بەشی تەندروستی  بەریتی دەبن لە ،  بەستانی دەمامک و دەست کێش ، هەروەها لە کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوەکو (4)ی ئێوارە بۆیان هەیە کراوە بن و دەتوانن بۆ چوونە سەرکارەکانیان (1) ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن .

 

ئەم بڕیارە لەڕۆژی یەک شەممە 2020.3.29 بەدواوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

Back to top button