سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : دەبێت، بیر لە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بکرێتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکرد و تایبەت بوو بە رەوشی هەنووکەیی وەرزی کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری چەند بڕیارێک و رێنماییەک لەم بارەوە دەرکرا .
کۆبوونەوەکە بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک وەزیر بەرێوە چوو کە پێوەندیدارن بە دۆخی ئێستاوە .
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی تەندروستی گشتی و پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و رەوشی ئابووری هەرێم بە پێی دابەزینی نرخی نەوت تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویرای سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومەت کە ماندوونەناسانە لە خزمەتکردندا بوون جەختی لە دابین کردنی پێداویستیەکان و خۆراکی رۆژانەی هاووڵاتیان کردەوە سەرەڕای یاسای قەدەغەی هاتووچۆ .
هاوکات تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراك و دەرمان کرا و جەختیش لە رێکخستنەوەی خەرجییەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە هەر ئەگەرێکدا .
لە کۆتایشدا باس لە گرینگی بەردەوامی پێوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هاتە ئاراوەو لەم دۆخەدا بە گرینگی تایبەت وەسف کرا