لە پێنج خولەکدا وڵامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێتەوە
کۆمپانی ئەمریکی دەرمانناسی ( پشکنینەکانی ئێ بۆت ) کە پێشتر باسی بەرهەمهێنانی ( کیت) ێکی خێرای کۆرۆنای کردبوو ، بۆ جارێکیتر ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا ئەو کیتانە دەنێردرێنە بازاڕەکانی جیهانەوە .
کۆمپانی ( ئێ بۆت ) دەڵێت ، لە رێگەی ئەو کیتانەوە لە “پێنج ” خولەدا دەردەکەوێت ، ئەو کەسەی گومانت لەی هەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنایە ، وڵامەکەی پۆزەتیڤە یان نەگەتیڤ .
ئێ بۆت بە نیازە لە مانگی داهاتوودا رۆژانە ٥٠ هەزار دانە لەو کیتانە بخاتە بازاڕەکانەوە ،بە شێوەیەک کە بتوانیت لە یەک مانگدا ٥ ملیۆن کیت بەرهەم بهێنێت .