پێنجج ڕێنمایی نوێ بۆ ڕزگاربوون له هۆكاری قه‌ڵه‌وی
قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌ویی یه له جیهاندا چونکه دیواری سک و ورگ یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له هه‌مان کات دا ڕزگار بوون له قه‌ڵه‌وی ورگ کارێکی ئاسان نیه و له شوێنه‌کانی تر زه‌حمه‌تره ، دكتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ له‌م بابه‌ته‌دا پێشكه‌ش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی.
1- نه‌خواردنی خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، فاست ڤوود ، که‌باب ، دوگ ، سه‌روپێ .
2- وازهێنان له خواردنه‌وه گازیه‌کان : وه‌ک بیبسی، كۆلا ،فانتا ، سێفن، سپڕایت ، شه‌ربه‌تی گیراوه ، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش .
3- له جیاتی ئاردی سفر و برنجی سپی، ئاردی بۆر و ئاردی جۆ و برنجی قاوه‌یی بخۆ، نانی تیری و هه‌ورامی بخۆ له بری نانی بازاڕ و سه‌موون .
4-دوای نان خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ مه‌که‌وه، لانی که‌م نیو كاتژمێر بوه‌سته .
5- زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره سێ‌و ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ترۆزی ، شووتی، به‌هێ .