له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ٩٠٠ کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە ١٠ هەزار کەسی تێپەراندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەیەک تووشبووی زۆر تۆمارکرا بەوەش ٩٢ هەزار تووشبووی تێپەراندووە، هەروەها ١٢ هەزار و ٤٠٠ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لە جیهاندا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زیاتر لە ١٤٠ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی ٢٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٦ هەزار و ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١١١ هەزار و ١٢٤ کەس چاکبوونەتەوە.
Back to top button