تورکیا .. ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا 100 کەسی تێپەڕاند

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە ١٠٨ حاڵەت،ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ١٦ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠٤ حاڵەتی نۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان گەیشتۆتە حەوت هەزار و ٤٠٢ حاڵەت.

ئەوە لەکاتێکدایە هەتا رۆژی یانزەی ئادار هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارنەکرابوو،بەڵام لەو کاتەوە رێژەکە رۆژانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

 

Back to top button