وەزیری ناوخۆ: بڕیار لە سەر درێژکردنەوە یان کۆتایهاتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری ناوخۆی هەرێم و پارێزگارەکاندا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم بدرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە، رێبهر ئهحمهد، وەزیری ناوخۆی ههرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین بە شێوەی ئۆنلاین کۆبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) لە کۆبوونەوەکەدا بریار لەسەر درێژ کردنەوە یان هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدەن بە پشت بەستن بە راپۆرتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
دوێنێش جارێکی دیکە حكومەت تا رۆژی ١٦ی نیسان ماوەی راگرتنی دەوامی لەفەرمانگەكان و وەزارەتەكان درێژکردەوە.