وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر 3 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سێ كەسی تر لە هەولێر تووشی كۆڕۆنا بوون.
ئەمڕۆ یەك شەممه، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانكران، كە سێ پیاوی تەمەن 54 و 35 و 35 ساڵان.
باس لهوهش كراوه، کە دوو لهو كهسانه بیانین و له دابڕگهى پزیشكى (كهرهنتین) بوون، ئەوەی دیکەشیان لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.