هاوسەری سەرۆك وەزیرانی كەنەدا چاكبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند

هاوسەری جەستن ترۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای  چاكبۆەتەوە. 

بەگوێڕه‌ی هەواڵه‌ میدیا جیهانیه‌كان، ئەمڕۆ سۆفیا گرێگۆری، هاوسەری جەستن ترۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “نەخۆشییەكەم پەڕاندوە و ئێستا زۆر باشترم”.

لەبارەی شوێنی كەرەنتینەكردن و چارەسەركردنی، هاوسەری سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ئاشكرایكراوه‌، لەلایەن پزیشكەكانی تەندروستی گشتی ئۆتاواوە چاودێریكراوە. 

12ی ئەم مانگە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا توشبونی هاوسەری سەرۆك وەزیرانی بەپەتای كۆرۆنا ( كۆڤید-19) راگەیاند، پاش ئەوەی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا گەڕابووەوە.

 

 

Back to top button