وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌بوایه‌ ئێستا به‌ هه‌زاران حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار ده‌كرا

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سەرجەم تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئێستە تەندروستییان جێگیرە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سوپاسی چین دەكەین كە جارێكی تر كۆمەكی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

د. سامان به‌رزنجى ڕوونیشى كرده‌وه‌: بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى پشوو بڕیارێكى دروست بوو، هه‌روه‌ها بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ ده‌هاتنه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر بێت و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌بوایه‌، له‌وانه‌یه‌ ئێستا به‌ هه‌زاران حاڵه‌تى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌بوایه‌.

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: ئێمه‌ ئێستا له‌ ئاستى كۆنترڵكردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌داین، كۆنترۆڵكردن به‌و مانایه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ى ئێستا هه‌یه‌ به‌ره‌و كه‌متر بچێت و زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌شه‌نه‌كردن ڕوو نه‌دات.

وەزیری تەندروستی گوتی، ژنێكی دووگیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوو تەندروستی ناجێگیر بوو و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكی بوو، بەڵام بە هەوڵی پزیشكان ئێستە ئەویش دۆخی تەندروستی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵ خۆی دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، تا ئێستا هەرێمی كوردستان 128 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و لەو ژمارەیەك 53 كەس چاك بوونەتەوە و دوو كەسیش گیانی لە دەست داوە.

 

Back to top button