فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا كوژرا

خواكوڕك
لەدەست پێكی شەری سەربازی لە سووریا, زیاتر لە هەزار پلەدارو پاسداری ئێران لە سووریا كوژراون دواهەمینیان فەرماندەیكی باڵای سەربازی ئێران بوو كە لە سووریا كوژرا, بە پێی زانیاریەكان نزیك بە دوو ساڵە ئەو فەرماندەیەی ئێران لە سووریایە.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران،رایانگەیاند كە:” سەردار غوڵامعەلی قولیزادە كە لە سەرەتای شەڕی سووریا چووەتە ئەو وڵاتە بۆ پاسەوانی لە “مەزارگەی زەینب” لەلایەن گرووپە تەكفیرییەكانەوە كوژراوە.

هەروەها میدیاكانی ئەو وڵاتە لە زاری سید محەممەدعەلی شەهیدی مەحلاتی، سەرۆكی بونیادی شەهیدی ئێرانی ئاماری كوژراوەكانی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانی گواتۆستەوەو رایانگەیاند: “تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار كەس لە رێگەی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەكانی سووریا شەهید بوون”.

شایەنی باسە لەدوای دروست بوونی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران بۆ پارێزگاریكردن لە حكومەتی سووریا و لە ژێر ناوی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەكانی ئەو وڵاتە، چوونەتە سووریا و هاوشان لەگەڵ سوپای سووریا بەرەوڕووی چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنەكان بوونەتەوە.

Back to top button