بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر: دوو تووش بووى دیکەى ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههولێر چاكبوونهوه
دواى ئەوەى پێشتر بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندورستى هەولێر چاکبوونەوەى سێ تووش بووى لە سنورى هەولێر راگەیاند بوو, کەمێک لەمەو بەر چاکبوونەوەى دوو تووش بووى دیکەى رایرۆسى کۆرۆناى راگەیاند
بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیایی خواکوڕک بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەو شارە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان.
لاى خۆشیەوە دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دوو هاونیشتمانیی دیکەی شاری هەولێر کە تووشی کۆرۆنا بووبوون، چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.