ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مندالێك له‌ سنوری كۆمه‌ڵگای سێبیران گیانی له‌ ده‌ستدا كه‌ پێشتر كۆمه‌لگاكه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌كرابوو، چه‌ند میدیایه‌كی رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌و میدیایانه‌ ده‌داته‌وه‌.

به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و منداله‌ پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئه‌نجامدراوه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌بووه‌ و منداله‌كه‌ ئیفلیجی مێشكی هه‌بوو، کۆچی دوای منداڵەکە هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنەوە نەبوو.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گوایە منداڵێک لە گوندی سێبیران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە،
بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە دوای ئەوی لە گوندی سێبیران نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوت پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ئەم گوندە ئەنجامدرا یەکێک لەم کەسانە منداڵێکی تەمەن(۸)ساڵان بوو کە بۆخۆی شلل دەماغی بوو واتە( ئیفلیجی مێشک) کە لە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۳/۱٦ لە ڕێگەی تیمە تەندروستیەکانمان پشکنینی بۆ ئەنجامدرابوو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیە، واتە کۆچی دوای منداڵەکە هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنەوە نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
2020/3/29

Back to top button