له بازگه‌یه‌كی كۆیه، گێچه‌ل به په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌كرێت و دواتر داوای لێبوردنی لێده‌كه‌ن پێی ده‌لێن وامان زانی په‌رله‌مانتاری پارتیت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنوری سلێمانی له بازگه‌یه‌كی سنوری كۆیه، داده‌به‌زێندرێت گێچه‌لی پێده‌كرێت.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك دوێنێ شه‌ممه په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌لال محه‌مه‌د به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی له بازگه‌ی كۆیه داده‌به‌زێندرێت و پێیان گوتووه كێ به تۆی گوتووه بێیته‌وه بازگه‌كه و هاتووچۆ بكه‌یت و ته‌نانه‌ت هه‌ڕشه‌ی ته‌قه‌كردنیشی لێكراوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاشكرای كردووه كه دوای سوكایه‌تیه‌كی زۆر ئه‌فسه‌رێكی بازگه‌كه چووه‌ته لای و داوای لێبوردنی لێكردووه و پێی گووتووه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین وامان زانی په‌رله‌مانتاری پارتیت.