ئه‌و پزیشكه‌ی له‌و هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو ئه‌مڕۆ چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه نێو كه‌س و كاری

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند بوو كه پزیشكێكی چاو له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوو.ئه‌مڕۆ له راگه‌یێندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاك بوونه‌وه‌ی دوو تووس بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یێندرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌و دوو كه‌سه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه‌و چاك بوونه‌ته‌وه، دكتۆر ( احمد سيد اسماعیل سيد عبدالغنی النعیمی) پسپۆری چاوه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه كه ژماره‌یه‌ك تووش بووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام پێیوستی به دڵنیایی زیاتره تا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه نێو كه‌س و كاریان.