خواكوڕك هۆكاری ئاشكرا نەكردنی 47 حاڵەتی تووشبووی نوێ بەكۆرۆنا ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لەماوەی رابردوو لە ناو پارێزگای سلێمانی 47 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەركەوتەیان لەگەڵ كەسانی تووشبوو هەبووە، تۆماركراوە، بەڵام بە فەرمانێكی سەركردایەتی یەكێتی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای نەكردووە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، 47 حاڵەتی نوێ كە بەركەوتەیان لەگەڵ هەڵگرانی ڤایرۆسەكە هەبوو، لەماوەی رابردوو ئاشكرا نەكراوە، بەرپرسێكی باڵا لە سلێمانی بە وەزارەتی تەندروستی گوتووە، بەفەرمانێكی سەركردایەتی یەكێـتی پێمان راگەیاندراوە، كە بەهیچ شێوەیەك حاڵەتی نوێ ئاشكرا نەكرێت لەناو پارێزگای سلێمانی، هەتا ئاستی هەرەشەش لەبەرپرسانی ئیداری كراوە، گەر حاڵەتەكە ئاشكرا بكرێت”.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، دوای ئەوەی بە فەرمانێكی نهێنی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی بەر دەستی ئێمە كەوتووە، نەتوانراوە حاڵەتی نوێ تۆماركراو ئاشكرا بكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر لاهور جەنگی لە كاتی سەردانی بۆ ئیدارەی سلێمانی رایگەیاندووە كە ناكرێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكرێتەوە دەبێت كۆتایی پێ بهێنرێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك لە سلێمانی تەنها یەك مندال چاكبۆتەوە، ئەوەی تر هەمووی هەڵمەتێكی میدیایە و ئەسلی نیە، هیچ چاكبوونەوەیەك لە سلێمانی بەتەواوی نەبووە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەو ئامارانەی سلێمانی زانیاری نادات”.

Back to top button