وەزیرێکی پێشووی فەڕەنسا بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

 

ئاژانسی فـڕانس پرێس ئەمڕۆ یەك شەممە گیان لە دەست دانی وەزیرێکی پێشووی فەڕەنسایـان ڕاگەیاند و لەم بارەیەوە ئەنجوومەنی شاری ئۆتس سێن گوتی باتریك دۆفیجانی تەمەن 75 ساڵ پێنج شەممە ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نامەیەکی بڵاوکردەوە و تیـادا تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنـای ڕاگەیاند و سوپاسی تیمەکانی تەندرووستی کرد لە نەخۆشخانەکان کە هەمیشە کار بۆ ڕزگارکردنی تووشبوانی ئەم پـەتایە دەکەن ، هەروەها سرچاوەیەك لە خانەوادەکەی گوتی دوێنێ شەممە بارودۆخی تێکچـوو بۆیـە پزیشکان ڕەوانەی چاودێری چـڕیان کرد بـەڵام بـێ هوودە بوو و‌گیانی لەدەست دا .

س : الغــد برێس

Back to top button