وەزارەتی ناوخۆ رەتی دەکاتەوە بڕیاریان لە بارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دابێت

دوای ئەوەی لە چەند میدیایەک وا بڵاوکراوەتەوە کەوەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لە بارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆداوە، وەزارەتی ناوخۆ لەو بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند، پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت میدیاكان پابه‌ند بن به‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك پشت به‌ستن به‌ هه‌واڵ و ده‌نگۆی پێشبینی كراو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووە:  ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ و هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری كردینه‌وه‌ به‌ پێویستی درێژكردنه‌وه‌ یان درێژنه‌كردنه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

 

Back to top button