كۆریای باشوور و ئه‌ندۆنیسیا و به‌رازیل، نائارامی و ده‌یان كوژراو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه هه‌یه

خواكوڕك
شه‌وی دوێنێ له‌جیهاندا چه‌ندین كاره‌ساتی كوشتن و هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه‌بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نائارامی و تێكچوونی باری ئه‌منی له‌هه‌ندێك شار و باری ئه‌منیش خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
به‌هۆی ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له كوریای باشوور له‌یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه ژوورێكی پڕ له یاریه ئاگرینه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه و وبه‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێك به‌سه‌ختی برینداوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین حاڵه‌تی تووند‌و و تیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵانان و دزین و بڕینی دوكان روویداوه.
حكومه‌تی ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند، لەناو کەشتی (زاهرۆ ئێکسپرێس) ٢٠ سەرنشین گیانیان لەدەستدا به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه ویستوویه‌تی له‌به‌نده‌رێكه‌وه سه‌رنشینه‌كانی بگوازێته‌وه به‌نده‌رێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ.
هه‌وره‌ها له وڵاتی به‌رازیلیش، شەوی ڕابردوو چەکدارێک لە شەوی سەری ساڵ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک و ١١ کەسی کوشتووە و دواتریش خۆی کوشتووە، پۆلیس ناو و تەمەنی کوژراوەکانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاو ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ١٥ کەس بەر دەستڕیژی تەقەکردنی ئەو چەکدارە کەوتوون و ژمارەیەکیشیان کە بریندارن بارودۆخیان خراپە.