ئێران : بـرایەکی سەرۆکی پێشووی ئێران تووشی کۆرۆنا بوو

 

دوای بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و تووشبونی ژمارەیەك لە بەرپرسان ، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە محەمەد ڕەزا خاتەمی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران و بــرای محەمەد خاتەمی سەرۆکی پێشووی ئێران ، لە کەرەنتینەی تەندرووستی یەکێ لە نەخۆشخانەکان خاتەمی نامەیەکی ڕەخنە ئامێـزی ئاراستەی حکومەتی ئێران کرد

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە بڵاوکرایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، پزیشك و سیاسی چاکسازیخواز و پێشتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێ ڕاسپێردرابوو ڕەخنەی لە حکومەتی ئێران گرت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە ووڵات ، هەروەها گوتی لەبەر ئەوەی حکومەتە یەك بە دوای یەکەکانی ئێران پەیمانەکانیان بە جێ نەگەیاندووە بۆیە خەڵکی ئێران متمانەیان پێ نەماوە

س : العربیە نێت

Back to top button