ئه‌مریكا: ئێران ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كات كه زانیاری له باره‌ی ژماره‌ی تووشبوو قوربانیانی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و كه‌سانه ده‌سگیر ده‌كات كه زانیاری له‌سه‌ر ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وولاته‌كه‌یدا بڵاوده‌كه‌نه‌و.
مۆرگان ئۆرتیگاس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌لامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری ئێران كه ده‌لێت ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ئه‌مریكایه، رایگه‌یاند، خامه‌نه‌یی شتێكی نوێی نه‌دركاندووه به‌ڵكوو لێدوانه‌كانی چین دووباره ده‌كاته‌وه. گوتیشی، ئێمه خواستی ئه‌وه‌مان هه‌یه یارمه‌تی گه‌لی ئێران بده‌ین له‌م دۆخه دژواره‌دا.
ئۆرتیگاس جه‌ختی كرده‌وه، بۆ پارێزگاری له گیانی هاوولاتیانی ئێرانی، ئاماژه به ناوی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین كه داتا و ئاماری رێژی تووشبوون و گیانله‌ه‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران بۆمان ره‌وانه ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی، ئێمه چه‌ندین رێگه و كه‌ناڵمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگایانه‌وه هاوولاتیانی ئێران بتوانن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندی دابن و زانیاریمان پێ بده‌ن. ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی په‌یوه‌ندیش له پایزی ساڵی رابردوو دروستكران كاتێك ئێران هاوولاتیانی خۆی سەركوت كرد.
ئۆرتیگاس جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه له‌و بڕوایه داین كه كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌زاران كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌رچه‌ند داتایه‌كی وردمان له‌به‌رده‌ست نییه به‌لام نزیكه‌ی هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كان كوژران.
له كۆتاییدا رایگه‌یاند، ئه‌و شێوازه‌ی ئێران نوێ نییه كاتێك هاوولاتیانی خوازیاران راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌وا رژێم په‌نا بۆ بۆ سه‌ركوتكردنیان ده‌بات.