ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی هاندانی کەسانێک بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمیدا هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەو کەسانەی بە ئاشکرا هانی خەڵک دەدەن بۆ سەرپێچیکردن و شکاندی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ .
لەو ڕاگەیاندراوەدا وێڕای سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە ڕەچاوی بارودۆخەکەیان کردووەو پابەندی یاساکان بوون ، هاوکات هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ڕەچاوی رێنماییەکانی تەندروستی ناکەن و هەوڵ دەدەن خەڵکانێک هان بدەن بە یاسا شکێنی ، قەدەغەی هاتووچۆ پێشێل بکەن .
لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە دەکات له‌م چه‌ند رۆژەدا کەسانێکی نابه‌رپرسیار ، به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و پابه‌ندنه‌بوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن خۆپیشاندان بکەن لە دژی ئەو یاسایە ، کە دیارە ئامانجی تایبەتی خۆیانی لە پشتە و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوانێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان و لێخۆشبوونی نییە .
لە کۆتاییدا دڵنیایی دراوەتە هاووڵاتیانی کوردستان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی پاراستنی هاووڵاتیانە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە .