ئێدوارد فیلیپ:دوو ھەفتەی پڕ مەترسی لە پێشمانە

 

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد كە لە ٤/١ـ٤/١٤ لە ماڵەكانیان بمێننەوە خۆیان بپارێزن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چونكە كاتەكە بۆ تەواوی فەڕەنسا ھەستیارە.

 

ھاوكات ئێدوارد فلیپ سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە دوو ھەفتەی پڕ مەترسی بۆ فەڕەنسیەكان سەرەتای مانگی چوارەو پێویستمان بە ھاوكاری ھەموو لایەكە بۆ زاڵبونن بەسەر كۆرۆنا .

 

پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بۆ میدیاكان وتبووی

نزیكەی سەد ساڵە فەڕەنسا ڕوبەڕوبونەوەی قورسی وەك ئێستای بە خۆیەوە نەدیوەو داوای لە ھاوڵاتیان كرد ھەست بە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن

Back to top button